English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا
2024-02-11 [09:07 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکی هەفتەی 24ی خولی نایابی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئەستۆن ڤێلا.

 

لە ئەنجامدا یانەی شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم، مانچستەر یونایتد باشتر بینرا و توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان رامۆس هۆیلاند لە خولەکی 17 تۆماربکات، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆلە کۆتایهات.

 

لە تایمی دووەم ئەستۆن ڤێلای خاوەن یاریگا لە خولەکی 67 ئەنجامەکەی لەڕێگەی یاریزان دۆگلاس یەکسانکردەوە،

مان یونایتد بەمە نەوەستا و لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو تاکو لە خولەکی 86 ماکتۆمینای گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد، یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی شەشەم دەبیندرێت و لەدوای ئەستۆن ڤێلاوەیە کە 46 خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمە.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad