ZNA- هەولێر لەسەر داوای سەندیکای هونەروەرییە کشتوکاڵییەکان/لقی سلێمانی ، تایبەت بە داواکاریان لەسەر بابەتی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکشتوکاڵییەکان و سەرپەرشتیاری( دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگە کشتووکاڵییەکان)کە وێنەیەک لە داواکاریەکەیان ئاراستەی وەزارەتمانکراوە ...
لەئێستادا لەوەزارەت بەدواداچوون بۆ داواکاریەکەیان دەکرێت و گرنگی پێدەدرێت ،لەڕێگەی هەردوو لێژنەی یاسایی و لێژنەی بالایسەرپەرشتیاری کۆبونەوە ئەنجامدەدەن ،بۆ مەبەستی دیراسەکردن و جێکردنەوەی لەچوارچێوەی ئەو ڕێنماییەی کە لەوەزارەتەوە دەرچووە بۆسەرپەرشتی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتووکاڵییەکان ، کە دەتوانین بلێین دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگە کشتوکاڵییەکان بەشێکی گرنگنلە چوارچێوەی ئەو یاسایەی کە بۆ سەرپەرشتیاری دەرچووە ،بەپێی ناوەرۆکی ئەو بڕگە و خالانەی کە لە دەقی ڕێنمایی ژمارە(4) و یاسایژمارە (20) ی ساڵی 2021 ی تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتووکاڵییەکان لە کەرتی تایبەت ئاماژەی پێکراوە ...
لەگەڵ ڕێزدا....
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە |