ZNA:هەولێر زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ پارێزگاری له ته‌ندروستی و خۆپاراستن په‌نا ئه‌بنه بۆ خواردنی ڤیتامینه‌کان له ڕێگه‌ی حه‌پ و گولاج و شروب یان به‌کارهێنانی ده‌رزیه‌وه :
۱ ـــ ڤیتامین ( C ) : به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌ردی گورچیله و هه‌وکردنی جومگه‌کان زیاتر ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆێ سک چوون و زیاد بوونی غازات ؛ که هه‌ندێ جار ژه‌هراوی بوونی خۆراکی لێ ئه‌که‌وێته‌وه ۰
۲ ـــ ڤیتامین ( A ) و کۆمه‌ڵه‌ی بێتاکارۆتینه‌کان : هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه بۆ کاریگه‌ری خۆپاراستن له شێرپه‌نجه وه‌ک باوه ؛ به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌وری سیانی ناو خوێن به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئه‌بێته هۆی سستی و وه‌ستانی جگه‌ر و گێژی و سه‌رئێشه و ڕشانه‌وه و تێک چوونی بینین و وه‌رینی قژ ۰
۳ ـــ ڤیتامین ( B 6 ) که به پایرۆکسین ناو ده‌برێت : به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه بێته هۆی له ناوچوونی ده‌ماره‌کان به ڕاده‌یه‌ک ئه‌و که‌سه ناتونێت کۆنتڕۆڵی هه‌ڵس و که‌وتی له‌ش و ڕفتاری بکات ۰
٤ ـــ ڤیتامین ( E ) :به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه بێته هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئه‌گه‌ری مردن له‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان هه‌یه ۰
بۆ خۆپاراستن له ئه‌م کێشانه پێویسته :
ـــ بێ ڕێنمایی پزیشک له خۆته‌وه ڤیتامینه‌کان مه‌خۆ ۰
ـــ هه‌وڵ بده له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراکه‌وه پێویستی له‌شت ڤیتامین و کانزا‌کان دابین بکه‌یت ۰
ـــ ئه‌گه‌ر ڤیتامینه‌کان وه‌ک حه‌پ به‌کار هێنا ئاگاداری ئه‌وه به چه‌ند دوای خۆراک ئه‌بێت بخورین ۰
ـــ چه‌ند جۆرێک له حپی ڤیتامین و کانزا‌کان نابێت به یه‌که‌وه بخورێن ؛بۆ نموونه مادده‌ی ئاسن و کالسێوم به یه‌که‌وه نابێت بخورێن ؛ پێویسته لانی که‌م ٤ سه‌عاتیان له نێوان دا بێت ۰
ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە |