ZNA - هەولێر ئیسرائیل ئۆتۆمبیلێک و ماتۆڕسکیلێکی لە ناوچەی جەدرا لە ئەلخروب لە باکووری سەیدە کردە ئامانج. سەرچاوەکانیش دەڵێن، ئەوکەسانە ئەندامی حزبوڵڵا بوون.
دوێنێ شەممە، سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی سەربازی لە ناوچەی بنت جبیل و خاڵێکی چاودێری لە ناوچەی مەرکەبا لە لوبنان بۆردومان کرد.
سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "فڕۆکە جەنگییەکان بارەگایەکی فەرماندەیی سەربازی و شوێنێکی سەربازییان لە لوبنان بۆردومان کردووە، کە لەلایەن یەکەی بەرگری ئاسمانی حزبوڵڵا بەکاردەهێنرێت".
ئاماژە بەوەشکرا، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی کونینێ لە باشووری لوبنان.
حزبوڵڵای لوبنان لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە چووەتە ناو ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە.
ئەو گرووپە و سوپای ئیسرائیل لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە هێرش دەکەن سەر یەکتر لە سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |