English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌كات
2024-02-11 [02:43 AM]

ZNA-هەولێر


شاندێکی هاوبەشی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە: "شاندێكی هونەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌ پێكهاتوون له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا."

ئاماژەی بەوەش داوە: "بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا."

وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، شاندە هونەریەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە،بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەكەن.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad