هەولێر : ZNA دڵەڕاوكێ و فشاری لەناكاوی دەروونی، یەكێكە لە كێشە گەورەكانی دانیشتووانی جیهان، بە تایبەتی لە شارە گەورەكاندا، هەروەها قەیرانە سیاسی و ئابووری و تەندروستییەكان، زیاتر دڵەڕاوكێ لای مرۆڤدا دروست دەكەن
. بەردەوامبوونی دڵەڕاوكێ، كێشە بۆ ژەمەكانی خواردن دروست دەكات، ئەوانەی فشاری دەروونیان هەیە یان لەئاستی خۆیان زیاتر دەخۆن یان كەمتر دەخۆن و بە تەواوی لاواز دەبن
. هەر لەو چوارچێوەیەدا، پسپۆڕان داوا دەكەن لەكاتی دڵەڕاوكێ و فشاری دەروونیدا، زیاتر ئەو خۆراكانە بخورێت كە رێژەی پرۆتین و پرۆبیۆتیك و چەوری ئۆمێگاو ڤیتامین D و ئەنتی ئۆكسیدەكانیان تێدایە
. ئەوانەش لە گۆشتی سوور بەبێ چەوری، ماسی، شیر، سپێنەی هێلكە، رۆنی زەیتون، گوێز، سەوزە، دارچین و چای سەوزدا دەستەبەر دەبن.
ئەم هەواڵە 1033جار خوێندراوەتەوە |