ZNA- هەولێر
ڕوحوڵڵا لەتیفی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی گەشەپێدانی بازرگانی و پیشەسازیی ئێران، ئاماری سەبارەت بە بازرگانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵی ئێراندا خستەڕوو.
بەم پێیە عێراق بە بڕی ٧.٢ ملیار دۆلار و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش بە بڕی ٢.٥ ملیار دۆلار گەورەترین کڕیاری کاڵای ئێرانی - غەیرە نەوتی - لەم ماوەیەدا بوون.
لە نێو دراوسێکانیدا، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی بە فرۆشتنی ١٧ ملیار دۆلار کاڵا لەم ماوەیەدا زۆرترین هەناردەی بۆ ئێران لە نێو دراوسێکانی ئێراندا هەبووە.
بە پێی ئەم ئامارانە، سعوودیە لەم ماوەیەدا کاڵای هەناردەی ئێرانی نەکردووە.
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |