ZNA - هەولێر ڤان گیلۆخۆڤتسێڤ، بەڕێوەبەری بەشی یەکەمی ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ لە ڕێگەی دیپلۆماسییەکانەوە لەسەر کاتی سەردانەکەی ڤلادیمێر پۆتین بۆ کۆریای باکوور ڕێکدەکەون.
ئەو دیپلۆماتکارە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی RIA Novosti رایگەیاند، وەک دەزانن کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە میانی لوتکەکەدا کە لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی ڤۆستۆچنی لە ئەیلوولی 2023 بەڕێوەچوو، بانگهێشتی سەرۆکی رووسیای کرد بۆ ئەوەی سەردانی پیۆنگ یانگ بکات.
گیلوخۆڤتسێڤ گوتیشی: لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە ڕێککەوتن لەسەر وادە دیاریکراوەکانی سەردانەکە دەکرێت.
پێشتر دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا ڕایگەیاندبوو، سەردانەکەی پۆتین بۆ کۆریای باکور پێش کۆتایی مانگی ئادار ئەنجام نادرێت.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |