English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. پاریس بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و پێگەکەی بەهێزترکرد
2024-02-11 [08:31 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی فەرەنسا، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و لیل ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانیان یارییەکە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەی بهێنن.

 

سەرەتا لیلی میوان دەست پێشخەریکرد و لە خولەکی شەشدا لەڕێگەی یوسف گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد،

دڵخۆشی لیل تەنیا چوار خولەکی خایاند کاتێک گۆنزالۆ رامۆس ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە ، یانەی پاریس بەردەوامبوو لە هێرشەکانی تاکو فیکتۆر دی یاریزانی لیل بە هەڵە لە خولەکی 17 گۆڵی لەخۆیان تۆمارکرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی پاریس بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەی و توانیان گۆڵی سێیەم لە خولەکی 80 لەلایەن کۆلۆ موانی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

دوای ئەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس 50 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ دووەمی ڕیزبەندی، لیلیش لە پلەی چوارەمە و 35 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad