ZNA - هەولێر لە یاری ئاگرینی گەڕی 21ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن میوانداری بایرن میونشنی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرکوزن توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بایرنی ڕکابەری بهێنێت.
تایمی یەکەم ڕکابەری زۆری بەخۆیەوە بینی و هەردوو یانە چەندین هەوڵی هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتریان دا، تا لە خولەکی 18دا لیڤەرکوزن گۆڵی یەکەمی خۆی لەلایەن جۆسیپ ستانیسیچ تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.
پێنج خولەک دوای دەستپێکردنی تایمی دووەم، ئەلێکس گریمالدۆ گۆڵی دووەمی لیڤەرکوزنی تۆمارکرد و ئەرکی میونشنی قورسترکرد،
دوای ئەو گۆڵە، بایرن پێنج گۆڕانکاری ئەنجامدا بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون و بایەر ليڤەركوزن گۆڵی سێیەم و دڵنیایی لە خولەکی پێنجی زیادکراوی ئەو تایمە تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی بایەر لیڤەرکوزن پێنج خاڵ لە ڕکابەری دوورکەوتەوە و خاوەن 55 خاڵە، بایرنیش لە پلەی دووەمە و 50 خاڵی کۆکردۆتەوە.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |