English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمساڵ ژمارەیەک بەنداو لە ھەرێم دروست دەکرێن
2024-02-10 [05:48 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و کۆگاکردنی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەگەڵ بەغدا دانوستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو بەنداوانەی بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق دروست بکرێن ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن، دەشڵێ: بەھۆی بارانی ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەنێو بەنداوەکان ھەیە. 

 

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ دانوستان دەکەین بۆ دەستپێکردنی ئەو چوار بەنداوەی بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێن،  چونکە دروستکردنی ئەو بەنداوانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەرتی ئاو و گەشت و گوزار و کشتوکاڵ، لە ھەرێم، ھەرچەندە بڕیاری دروستکردنی ئەو چوار بەنداوە دەرچووە، بەڵام ھێشتا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردن. 

 

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان دەڵێت: وەک وەزارەتی کشتوکاڵ ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەمساڵ (٢٠٢٤) پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لەلایەن بەغداوە بچێتە بواری جێبەجێکردن و پێشبینی دەکەم ئەمساڵ دەست بە دروستکردنیان بکرێت. 

 

ڕەحمان خانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەپێی دواین داتای ئاماری باران بارینی ئەمساڵ ڕەوشی بەنداوەکان باشە و ژمارەیەک بەنداو سەرڕێژ بوونە، ھێشتا وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زۆریشی ماوە، پێشبینی دەکەین ڕێژەیەکی زۆرتری ئاو لەنێو بەنداوەکان کۆگا بکرێت کە بۆ مەبەستی جیاواز سوودی لێ وەردەگیرێت. 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad