English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محه‌مه‌د ئیلخانی: سبه‌ی بۆمان دیار ده‌بێت دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌ یا نا
2024-02-10 [05:33 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ دوو مه‌به‌ست سكاڵا له‌سه‌ر كورسیی كۆتاكان تۆمار کراون‌، ئه‌ویش قۆرخكردنی كورسیی كۆتاكان و دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، به‌ڵام سبه‌ی بۆمان دیار ده‌بێت دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌ یا نا. 

محه‌مه‌د ئیلخانی سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێكهاته‌كان له‌ ھه‌رێمی كوردستان ھه‌موو مافێكیان بۆ دابین كراوه‌ و نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ھه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیشن حزبی سیاسین و له‌ ساڵی 1992وه‌ بوونیان ھه‌یه‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام سبه‌ی بۆمان دیار ده‌بێت دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌ یا نا، پێكھاته‌كان بڕیار له‌ ده‌ست خۆیانه‌ و بیرێكی نیشتمانییان ھه‌یه‌ و ناكه‌وینه‌ ژێرباری قسه‌ی هیچ لایه‌نێك، یه‌كێتی‌ بۆیه‌ وا ده‌كات چونكه‌ پێكھاته‌كان ناچنه‌ ژێرباری حزبه‌كان.

هەروەها محه‌مه‌د ئیلخانی سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ یه‌كێتی له‌و سكاڵایه‌ی تۆماری كردووه‌ له‌ دادگای فیدراڵی، دوو مه‌به‌ستی ھه‌یه‌، یه‌كه‌م كورسیی كۆتاكان قۆرخ بكه‌ن و ھه‌ڵبژاردنیش دوابخرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاری بێنن، ئه‌گه‌ر نا ھیچ ھۆكارێكی تر نییه‌.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad