ZNA-هەولێر سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، نامەیەکی پيرۆزبايى بۆ ئيلهام عەلييێڤ نارد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 10-02-2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، نامەیەکی پيرۆزبايى بۆ ئيلهام عەلييێڤ، سه‌رۆككۆمارى ئازه‌ربايجان نارد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران؛ لە نامەکەدا مەسرور بارزانی "گەرمترین پیرۆزبایی" لە عەلیێڤ کردووە "بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆمار" و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستووە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئامادەیی هه‌رێمى كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا"دووپاتکردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |