ZNA - هەولێر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خاڵێکی سەربازیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە شارۆچکەی ئەلسوکارییە لە ئەلبوکەمالی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەکراوە، دەشڵێت: ئەو خاڵەی کە کراوەتە ئامانج لەم دواییانەدا لەلایەن میلیشیاکانی ئێرانەوە چۆڵ کرابوو، هەروەها فڕۆکە ئەمەریکییەکان چەندین هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر گرووپەکانی سەر بە ئێران.
ڕوانگە ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکاندا 28 شوێنی گرنگی میلیشیا ئێرانییەکان کردووەتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا 29 کەسی گرووپە ئێرانییەکان و نۆکەسی دیکەی سووری، شەش عێراقی، شەش کەسی دیکە لە حزبوڵڵای لوبنانی و هەشت کەسی دیکە کوژراون.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |