ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، دوایین ئاماری قوربانیانی ھێرشەکانی ئیسرائیلی خستووەتەڕوو، بهپێی ئامارهكه ژمارهی كوژراوان نزیك بووهتهوه له 28 ههزار كهس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ئەشرەف قودرە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٠٧ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژران، بەمەیش ژمارەی کوژراون گەیشتووەتە ٢٧ ھەزار و ٩٤٧ کەس.
هەروەها قودرا باسی لەوە کرد کە ١٤٢ کەسی دیکە بەهۆی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو برینداربوون و، تێکڕای ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٤٥٩ کەس.
قودرە باسی ئهوهشی خستهروو کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.
AA
ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە |