ZNA - ههولێر
دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سوریا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان لە ڕۆژئاوای دیمەشق خستووەتە خوارەوە، وتیشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە بەرزاییەکانی گۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسڕائیلەوە هاتوون بۆ ڕۆژئاوای دیمەشق.
سوپای ئیسڕائیل وتی لێدوان لەسەر ڕاپۆرتی دەزگا ڕاگەیاندنە بیانییەکان نادات.
لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای ڕاگەیاندنی سوریا وتی، بەرگرییە ئاسمانییەکان وەڵامی " ئامانجی دوژمنکارییان " لە دەوروبەری دیمەشق داوەتەوە.
voa
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |