ZNA - هەولێر ئەمڕۆ میدیای فەرمی سووریا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر دیمەشق.
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە، هێرشەکەی ئیسرائیل لە جۆلانەوە سووریاوە بووە، هەروەها بەرگرییە ئاسمانییەکان هەندێک لە مووشکەکانی ئیسرائیلیان خستۆتە خوارەوە.
سەرچاوەکە پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە هەندێک زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ڕۆژی شەممە "باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون"ـی لە ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سووریا کردووەتە ئامانج.
گوتیشی: هێرشەکانی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە ڕۆژی هەینی ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی لە ڕۆژئاوای دیمەشق کەوتە بەر هێرشی مووشەکی.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |