English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند سودێکی خوێندنەوە بۆ تەندروستی مرۆڤ
2024-02-08 [06:57 AM]

ZNA: هەولێر


١- پشوودان زانست ئەو راستیەی پشتڕاست کردووەتەوە، رۆژانە خوێندندەوەی کتێب بۆماوەی ١٠ خولەک دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی لێدانی دڵ و خاوکردنەوەی ماسولکەکان، بۆیە دەتوانین بڵێین خوێندنەوە رێگایەکی کارایە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

 

٢- رزگاربوون لە کێشەی خەوتن هەندێک کەس پەنا دەباتە بەر خوێندندەوە تا بتوانێت خەوێکی باشی هەبێت و رزگاری ببێت لە بێخەوی.

 

٣- تێگەیشتن لەوانی دیکە توێژینەوە دەروونییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، هەستی سۆز و گرنگیپێدان لەلای ئەو کەسانە زیاد دەکات کە بە بەردەوامی دەخوێننەوە، هاوکات خوێندنەوە هۆکارە بۆ بەهێزکردنی توانای تێگەیشتن لە بارودۆخ و مەزاجی کەسانی دیکە.

 

٤- گەشەپێدانی زیرەکی خوێندنەوە وات لێدەکات زیرەکتر بیت، هاوکات چالاکییەکانی مێشک زیاتر دەکات و یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سەرنج و بەدەستهێنانی لێهاتووی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و لێهاتووییە رۆشنبیرییەکان.

 

٥- گەشەپێدانی خەیاڵ توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان دەرخستووە، خوێندنەوە گەشە بە توانای خەیاڵ کردن دەدات و مێشک دەکاتەوە، ئەوەش زیاتر لای ئەو کەسانە دەردەکەوێت کە عاشقی خوێندنەوەی سەرگوزەشتە خەیاڵییەکانن.





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad