ZNA: هه‌نار یه‌كێكه له باشترین میوه وه‌رزییه‌كان ، كه زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستى هه‌وڵ بده ڕۆژانه ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌تیش بێت خۆت بێ به‌ش نه‌كه‌یت له خواردنى هه‌نار ، چونكه سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌تى تووش بووانى گیروگرفتى گه‌دده هه‌نار زۆر گرنگه بۆیان .
چه‌ند سوودێكى ناوازه‌ى هه‌نار :-
• هه‌نار به‌هۆى ئه‌وه‌ى میوه‌یه‌كى ریشاڵییه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى گه‌دده و ڕیخۆڵه ده‌كات و ناوسك پاك ده‌كاته‌وه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌رى سكچوون ده‌كات .
• له‌ش له‌هه‌موو هه‌وكردنێك پاك ده‌كاته‌وه .
• هه‌نار هۆرمۆنى " تستوستیرون " له له‌شى پیاواندا زیاد ده‌كات ، به‌وه‌ش ئاره‌زووى پیاوان به‌هێز و زیاد ده‌كات .
• ڕێگرى ئازارى ئێسك و هه‌وكردنى ده‌كات .
• پارێزگارى له ته‌ندروستى دڵ ده‌كات ، چونكه ڕێگرى پاڵه په‌ستۆى دڵ ناهێڵێت .
• دوورت ده‌خاته‌وه له نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات .
• هه‌نار تواناى هه‌یه په‌ستانى خوێن به ته‌واوى دابه‌زێنێت به‌وه‌ش یارمه‌تى تێكڕایى په‌ستانى خوێن ده‌دات كه ئاسایى بێت .
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |