ZNA:هەولێر
فستق کالۆری بەرزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا دەبێت لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت، چونکە هانی کرداری زیندەپاڵ دەدات و تەندروستی دڵ و دەمارەکان باشتر دەکات. گرنگترین پێكهاتە لە فستقدا بریتییە لە ڤیتامین B7 ، کە هانی مژینی پرۆتین و سوتاندنی چەورییەکان دەدات، هەروەها کرداری زیندەپاڵ باشتر دەکات، واتە کلیلی کرداری زیندەپاڵە، چونکە کاتێك پرۆتین لە جەستەدا کەمبێت کێشەکانی پێست و قژ دەردەکەون، هەروەها نیشانەکانی خەمۆکی و تێكچوونی میزاج بەشێکن لە نیشانەکان. هەروەها فستق بڕێکی زۆر پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی باشبوونی تەندروستی دەمارەکان و کاری دڵ دەدات. ئاماژەی بەوەشداوە، "بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە فستق وەربگیرێت، دەبێت رۆژانە ١٥ دەنک بخورێت". بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو پسپۆڕە هۆشداری داوە لە بارەی زیادەڕۆییکردن لە خواردنی فستق چونکە کالۆری بەرزە و ئەگەری هەیە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad