ZNA - هەولێر لە دووەم یاری پێش کۆتایی جامی ئاسیا، هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و قەتەر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی قەتەر توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە ئێران هێناو گەیشتە یاری کۆتایی.
لە سەرەتایی یەکەمدا و لە خولەکی 4دا سەردار ئەزموون گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی ئێران تۆمارکرد، ئەوەندەی پێنەچوو لە خولەکی 17 قەتەر گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی جاسم تۆمارکردەوە، هەوڵی هەردوو هەڵبژاردە بەردەوامبوو تا لە خولەکی 43 ئەکرەم عەفیف قەتەری پێشخست و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ئێران هەژمارکرد و لە خولەکی 51 عەلیڕەزا جەهانبەخش ئەنجامەکەی بۆ ئێران یەکسانکردەوە، هەڵبژاردەکان چەندین هێرشی مەترسیداریان لەسەر گۆڵی یەکتر دروستکرد، ئەوەبوو لە خولەکی 82 مەعز عەلی گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی قەتەری تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی قەتەر گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە و بڕیارە لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 6ی ئێوارە لە یاری کۆتایی ڕووبەڕووی هەلبژاردەی ئێران ببێتەوە.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |