English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبەر ئەحمەد: نابێت هەرێمی کوردستان وەک شوێنی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان بەکاربهێندرێت
2024-02-07 [05:52 AM]

ZNA-ھەولێر


وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا داوامانکردووە هەڕەشەکانی سەر هەرێمی کوردستان کەمبکرێنەوە و چیتر وەک شوێنێک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە دەرەکییەکان بەکارنه‌هێندرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (7ـی شوباتی 2024) رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا ئەنجامدا و باسمان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، داوامان کردووە و هەڕەشە و مەترسییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان کەمبکرێنەوە و سنوورەکانیش سەقامگیرییان بۆ بگەڕێتەوە، هاوکات چیتر هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە دەرەکییەکان بەکارنەهێندرێت.

رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لەکاتی سەردانی بۆ بەغداش باسیان لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچێت و لەسەر سنوورەکانی نێوانیشیان سەقامگیرییەکی باشتر هەبێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (7ـی شوباتی 2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا و شاندی یاوەریان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت".





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad