ZNA- هەولێر
وەزیری نێوخۆی ئێران رەتی دەکاتەوە لەسەر سنووری ئەم وڵاتە و ئەفغانستان دیوار دروست بکەن و دەڵێت، تەنیا سنوورەکە دادەخەن.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران، ئەحمەد وەحیدی ڕایگەیاند، بڕیار نییە لەسەر سنووری ئێران و ئەفغانستان دیوار دروست بکەن، بەڵکوو کە ئێستا خەریکی بەدواداچوونی بڕیاری داخستنی ئەم سنوورەن.
ئێران و ئەفغانستان ٩٤٥ کیلومتر سنووری هاوبەشیان هەیە. لە دوای شەڕی نێوخۆی ئەفغانتستان لە سالی ١٩٧٥ بەملاوە ئاوارەی ئەفغانی روو دەکەنە ئێرانن و بەشێکی بەرچاویان هەوڵدەدن له ڕیگەی قاچاخەوە بە تورکیاد بگەنە ئەورووپا.
ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە |