ZNA - هەولێر دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاهای دادوەری لوبنانی "نەواف سەلام "ـی لوبنانی بۆ سێ ساڵ بەسەرۆکی دادگاکە هەڵبژارد، ئەمەەش دوای کۆتایی هاتنی خولی دادوەری ئەمەریکی "جۆن دۆنگیو".
لەوەتەی ئەو دادگایە لەساڵی 1945 ەوە دامەزراوە، نەواف سەلام دەبێتە دووەم دادوەری عەرەبی کە سەرۆکایەتی دادگای دادی نێودەوڵەتی بکات، کە یەکەم دادوەری جەزائیری محەمەد بەجاوی بوو.
سەلام، کە ئێستا بەرزترین پۆستی دادوەری لە جیهاندا هەیە، دەستەی دادوەران لە 15 دادوەر پێکهاتووە کە لە ساڵی 2018 لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڵبژێردراون.
دادگای دادی نێودەوڵەتی ئەندامێکی سەرەکی دادوەریی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە توانای دادگاییکردنی ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتانی هەیە و بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە جیهاندا و نازناوی "دادگای جیهان"ی بدەستهێناوە.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |