ZNA:هەولێر
نزیكەی یەك لەسەر پێنجی كەسانی پێگەیشتوو تووشی پرخەپرخ و وەستانی هەناسەدان دەبنەوە لە كاتی خەوتندا، ئەمەش دەبێتە هۆی كێشە لە تەندروستییاندا و زیاد بوونی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە. توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەگەر دیاردەی پرخەپرخ چارەسەر نەكرێت، ئەوا ئەو كەسانە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 30 زیاترە و ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك بە ڕێژەی لەسەدا 60 زایاترە بە بەراورد بەو كەسانەی كەمتر ئەم حاڵەتەیان تێدایە". دكتۆر دەێڤد چێڕڵی، پسپۆڕی كلینیكی خەوتنێكی باش و بەشداری توێژینەوەكە باسی لەوەكردووە:" لە درێژخایەندا ئەو كەسانەی كە تووشی قوورسی هەناسەدان لە كاتی خەودا دەبن كە هۆكارەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ پرخەپرخ دەگەڕێتەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ، خەمۆكی و جەڵتەی مێشك بە رێژەی 140% زیاترە و ئەگەری تووشبوونیان بە سستبوونی دڵ بە رێژەی 140% زیاترە". ئەوەش خستەڕوو:" ئەم دیاردەیە دەكرێت هۆكارێك بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم، قەڵەویی، هەروەها جگەرەكێشان، خواردنەوەی خواردنەوەی كهولییەكان و خەوتن لەسەر پشت و كەمی غودەی دەرەقی هۆكارێكن كە ئەگەری بەركەوتن بەو حاڵەتە زیاد دەكەن، ئەم دیاردەیەش لە پیاوان زیاترە و لەگەڵ تەمەندا مەترسییەكەی زیاتر دەبێت".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad