ZNA- هەولێر
بانکی ناوەندیی عێراق بەهۆی گەمارۆکانەوە مۆڵەتی چالاکیی بانکی میلیی ئێرانی هەڵوەشاندەوە.
عەمار حەمەد خەلەف، جێگری بهڕێوهبهری بانکی ناوەندیی عێراق لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکی میللیی ئێران نووسیویەتی بە سەرنجدان بە زیانەکانی لقی ئەم بانکە لە عێراق و سنوورداربوونی چالاکییەکانی، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داوە مۆڵەتی کارکردنی لە عێراق هەڵوەشێنێتەوە.
سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراقیش بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ڕایگەیاند، ئەم هەواڵە لەلایەن دەڵاڵەکانەوە گەورە کراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێ لە دابەزینی بەهای دۆلار بگرن.
یەحیا ئال ئیسحاق دەشڵێت، بانکە ئێرانییەکانی میللی و پارسیان و تەعاونی ئیسلامی لە عێراق دوو ساڵ پێش ئێستا چالاکییەکانیان ڕاگرتووە و بە هیچ شێوەیەک ئاڵوگۆڕی دراویان نەکردووە.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |