ZNA : هەولێر کاتێک هەست بە ماندوویەتی دەکەن لەوانەیە بیر لە کۆپێک قاوە بکەنەوە بۆ ئەوەی رادەی کافەئین بەرز بێتەوە و وزە بێتە ناو جەستەتانەوە. بەڵام چەندین خۆراکی دیکە هەن کە دەتوانن وزەبەخشترن بن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین
. جۆ: خواردنی دانەوێڵە بەگشتی باشترین رێگەیە بۆ بەرزکردنەوەی وزەی جەستە. بەپێی توێژینەوەیەک، ئەو کەسانەی بەیانیان دانەوێڵە دەخۆن، زۆر زیرەکترن لەو کەسانەی بەیانیان خواردنەوە چەورەکان دەخۆن
. مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، شەکری سروشتی و ئاسید ئامینی و بەم جۆرە دەبێ بە بۆمبێک لە وزە. هەروەها ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە تیرۆزین کە ئاستی زیرەکی بەرز دەکاتەوە
. ناوکەکان: چەرەسات و بەتایبەت ناوکی میوەکان بۆ کەمکردنەوەی ماندوویەتی زۆر بەسوودن. ئەم مەوادە هەستی تێری بە ئێوە دەبەخشن و بە هاوسەنگکردنی چەوری و پرۆتین، ئاستی شەکری خوێن رێک دەخەن. هێلکە: هۆکاری ئەوەی کە زۆر کەس بەیانیان هێلکە دەخۆن ئەوەیە کە ئەم خۆراکە وزەبەخشە
. هێلکە بریتییە لە ڤیتامین B و کۆلین کە بیرگەی مێشک بەهێز دەکەن.
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |