English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2024-02-06 [07:15 AM]

ZNA-ھەولێر


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی بڵاو كرده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی خوێندنیان به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستهێناوه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت "‏‎ئاگاداری بۆ سەرجەم ئەو ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانه‌ی سەر بە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆن، ئاگادارتان دەکەینەوە ئەوانەی بڕوانامەی (بەکالوریۆس، دبڵومی باڵا،ماستەر، دکتۆرا)یان بەدەستهێناوە بەبێ وەرگرتنی موڵەتی خوێندن".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی سوودیان لە موڵەتی (بێ مووچە، موڵەتی کەلەکەبوو، موڵەتی دایکایەتی، هتد) بۆ خۆێندن وەرگرتووە کە بڕوانامەکەیان بۆ ئەژمار نەکراوە، جگە لەوانەی خۆێندنی ئێواران بڕوانامەیان بەدەست هێناوە ، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پڕکردنەوەی ئەو فوڕمەیه‌ کە لە خوارەوە دانراوە:-

https://shorturl.at/fquU9





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad