English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق سكاڵاكەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار نەكرد
2024-02-06 [07:09 AM]

ZNA-ھەولێر


دوێنێ دووشەممە 5ی شوباتی 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا كە تێیدا تەنیا فەڕەنسا سەركۆنەی هێرشەكەی مانگی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرد. لە كاتێكدا پێشتر عێراق رای گەیاندبوو كە لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی هێرشەكەی ئێران سكاڵا تۆمار دەكات. 
لەمبارەیەوە سه‌گڤان یوسف، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دەبوایە حكوومه‌تی عێراق له ‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سكاڵای تۆمار بكردایە له ‌دژی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، بەڵام حکوومەتی عێراق لەژێر فشاری ئێران نەیتوانی سکاڵاکە تۆمار بکات، ئەگینا دوێنێ باس دەکرا.
ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: راسته‌ راپۆرتی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ و ده‌بێت حكوومه‌تیش بڕیار له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ بیانوو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا نه‌كرێت. ئێمه‌ له ‌سه‌رەتاوه‌ ده‌مانزانی ئه‌و سكاڵایە ناكرێت، چونكه‌ فشاری ئێران لەسەر لایەنە عەرەبە شیعەكانی نێو هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت هەبوو.
ھەروەھا سه‌گڤان یوسف، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە حكوومەتی عێراق ئەگەر ڕێزی لە خۆی و سەروەریی خاكەكەی بگرتایە، سكاڵاكەی تۆمار دەكرد، چونكە بەردەوام ئێران سەروەریی خاكەكەی پێشێل دەكات، بەڵام كە ئێستا دەكەوێتە ژێر فشارەكان، ئەمە دەرفەت دەدات بۆ ئەوەی ئێران لەسەر پێشێلكارییەكانی بەردەوام بێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad