English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا نیشتیمانی زانیاری دەخرێتەروو
2024-02-06 [07:09 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لە هەر وێستگەیەک توانای زیاتری بەرهەمهێنانی کارەبا هەبێت، ئەوا دەیخەنەوە نێو تۆڕی نیشتمانی.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێستا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ناوچە گەرمەكان هەشت بۆ نۆ كاتژمێرە، بەڵام بۆ ناوچە ساردەكان حەوت بۆ هەشت كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواستەكە، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات، بەرهەمی كارەبامان باشە، لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار مێگاواتە، بەڵام كێشە ئەوەیە، خواست زۆرە و دەگاتە حەوت هەزار مێگاوات.

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان  گووتی: ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە، وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە مانكی چواری ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا، لە كۆمباین سایكڵی بازیان زیاد دەبێت، كە وزەیەكە پێویستی بە سووتەمەنی نییە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر زیادكردنی كارەبای نیشتمانی دەبێت، لە هەر وێستگەیەک توانای زیاتری بەرهەمهێنانی کارەبا هەبێت، ئەوا دەیخەنەوە نێو تۆڕی نیشتمانی.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad