ZNA- هەولێر
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا مووچەی سەرباز و فەرمانبەرانی بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ زیاد کرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا مووچەی سەرباز و فەرمانبەرانی بەڕێژەی لەسەدا 50 زیادکردووە.
بەپێی ئەم بڕیارنامەیە، مووچەی فەرماندەی بەشەکان و فەرمانبەرانی بەشە حکومییەکان و کۆمپانیاکانی نێو کۆمپانیاکانی خانەنشینی و فەرمانگە تایبەتەکان پێویستە لەسەرەتای مانگی مانگی داهاتوو ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
سانا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت حکومەت نرخی نانیشی بەڕێژەی لەسەدا سەد بەرزکردۆتەوە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |