ZNA- هەولێر
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات، وەک ئاماژەیەک بۆ ساتی بوومەلەرزەکان، ژمارەیەک رێپێوان بە دروشمی "رێپێوانی بێدەنگی" لە شار و شارۆچکە زیانپێگەیشتووەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوون.
لە ئانتاکیای ناوەندی پارێزگای هاتای بە بەشداری هەزاران کەس رێپێوانی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو، دوای رێپێوانەکە بەشداربووان لە ناوچەی کۆپروباشی کۆبوونەوە و دوای سروودی نیشتمانی و دەربڕینی سۆز و کۆتایی هات.
لە شارۆچکەی ئیسکەندەرونیش کاتژمێر 4 و 17 خولەک چالاکییەکی تایبەت بۆ یادی تێپەڕبوونی ساڵێکی بوومەلەرزەکان کرایەوە، دواتر رێپێوانێک تا ناوەندی شارۆچکەکە بەرێوەچوو، کاتژمێر 4 و 17 خولەک کە ساتی یەکەم بوومەلەرزەی مەڕەش بوو. دوای نزا و یادکردنەوە، رێوڕەسمەکان بە سروودی نیشتمانی کۆتای پێهات.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |