English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ كونسولى گشتیی به‌ريتانيا دوایین پێشهاتەکانی تاوتوێ کرد
2024-02-06 [02:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه‌یان تاوتوێ کرد.

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 06-02-2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە".

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییى وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه‌ و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

 

 





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad