هەولێر : ZNA -ماسیە چەورەکان ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون، سەردین، رەنجە و ماکریل دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 و ڤیتامین دی چارەسەر کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە.
-زەردێنەی هێلکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینە دیە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش و ماسولکەکان دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.
-قارچک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە.
-شەربەتی پڕتەقاڵ سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە بەتایبەتی بۆ ئەوکسانەی کە هێلکە و ماسی ناخۆن پێویستە شەربەتی پڕتەقاڵ بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن.
ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە |