ZNA - هەولێر وەزیری دارایی ئەڵمانیا کریستیان لیندنەر جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "توانای پیشبڕکێکردنی نییە" بەهۆی خراپی ئابووری وڵاتەکەوە.
"وەزیری دارایی ئەڵمانیا کریستیان لیندنەر گوتی: " ئێمە چیتر پێشبڕکێکار نین، ئێمە هەژارترینین چونکە گەشەی ئابووریمان نییە" .
ئەم لێدوانەی لیندنەر چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە بوو کە ڕێکخراوی OECD پێشبینی ئەوەی کرد کە داهاتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەمساڵدا تەنها بە ڕێژەی 0.3% گەشە دەکات.
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا هەموو هیواکانیان لەدەستداوە بۆ چاکبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای ئەوەی ئەڵمانیا شکستی هێنا لە پەتای کۆرۆنا، جگە لە تەرخانکردنی ملیارەها دۆلار بۆ ئۆکرانیا و ڕەتکردنەوەی هاوردەکردنی گازی رووسیا.
وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ڕۆبەرت هابێک گوتی: ئابووری وڵاتەکەی کەمتر کێبڕکێ دەکات بەهۆی کەمبوونەوەی هاوردەکردنی گازی رووسیاوە کە بۆ وڵاتەکە قازانجبەخش بووە.
هابێک ئاماژەی بەوەشکرد، ئابووری ئەڵمانیا توانای پێشبڕکێی خۆی لەدەستداوە بەهۆی کشانەوەی لە کڕینی گازی رووسیا، کە زۆر قازانجبەخش بوو بۆ ئابووری وڵاتەکە.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |