English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
2024-02-06 [08:46 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ سێ شەممە 6- 2- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ لەگەڵ بوونى تەم و ئەگەرى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان , لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى نمە بارانى زیاترە بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ لەگەڵ ئەگەرى بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان .  
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 ) کم /ک دەبێت 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ . 
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەلات. 
مەوداى بینین / 6 - 8 کم , لەکات و ناوچەى جیاجیا لە کاتى بوونى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی چوار شەممە 7- 2- 2024
کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ دروست بوونى تەم لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى دروست بوونى تەم زیاتر دەبێت و بەردەوامى دەبێت . 
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ
خێراى با / لەسەرخۆ-مام ناوەند دەبێت ( 10 – 15 )کم/س .
ئاراستەی با / باکووری  خۆرئاوا دەبێت . 
مەوداى بینین / 7 - 9 کم لە کاتى تەم بۆ کەمتر لە  2 کم  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 
سلێمانی : 10
دهۆک : 12
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 12
سۆران : 8
حاجی ئۆمەران : 0
گەرمیان : 17
بەشى پێشبینى
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 
6-2-2024





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad