هەولێر :ZNA -گەنمەشامی بەپێی توێژینەوەکان گەنمەشامی کوڵاو ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی و کانزا بنەڕەتیەکانی زینک، مەگنسیۆم، مس، ئاسن و مەنگەنیزی تێدایە کە گرنگن بۆ تەندروستی لەش.
-پەتاتە پزیشکەکان دەڵێن: پەتاتەی کوڵاو یەکێکە لە هەڵبژاردنە باشەکان، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری و کالۆری بەراورد بە پەتاتەی سورەکراو، پەتاتەی کوڵاو بەڕێگایەکی زۆر باش بۆ پربوونی گەدە و دابەزاندنی کێش دادەنرێت.
-هێلکە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو پڕۆتینەی لە سپێنەی هێلکەدا هەیە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و یارمەتی هاوسەنگ کردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.
-فاسۆلیای سەوز فاسۆلیای سەوز بە کوڵاوی ڕیشاڵەکانی تێدایە، یارمەتی تەندروستی گورچیلە و دڵ دەدات، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و هەوکردن.-فاسۆلیای سەوز فاسۆلیای سەوز بە کوڵاوی ڕیشاڵەکانی تێدایە، یارمەتی تەندروستی گورچیلە و دڵ دەدات، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و هەوکردن.
-بڕۆکلی بڕۆکلی کوڵاو یەکێکە لە خواردنە سوودبەخشەکان، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، ڤیتامین سی و کەی، کانزاکانی ئاسن و پۆتاسیۆم، پڕۆتینەکان، ئەمانەش سوودی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن.
-پاقلەمەنیەکان پاقلەمەنیە کوڵاوەکان ڕێژەیەکی کەم کالۆریان تێدایە، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، خواردنی پاقلەمەنیە کوڵاوەکان ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن، پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، هەروەها کێشی لەش بە هاوسەنگی ڕادەگرێت.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |