ZNA:هەولێر ١ . بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر.
٢ . چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێیان بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین B12 و پێکهاتووە سەرەکییەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
٣ . بەهێزکردنی تەندروستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئومێگا سێ و ئومێگا شەشی تێدایە .
٤ . بەهێزکردن و بنیاتنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسقان و جومگەکان.
٥ . چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی بەردەوام.
٦ . بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک ودەمار .
٧ . باشتر کارکردنی کاری کۆئەندامی هەرس .
٨ . خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |