ZNA- هەولێر
حکومەتی پاکستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لەناوچەی دێرا ئیسماعیل خانی باکووری پاکستان، بەهۆی هێرشەکەوە لانیکەم دە کەس کوژراون.
هاوکات ئاژانسی ئەی ئێف پی ئاشکرای کردووە، ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتەسەر بنکەکە ژمارەیان لە ٣٠ کەس زیاتربووە، لەئەنجامدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی ناوچەکە و چەکدارەکاندا روویداوە، جگە لەکوژرانی ١٠ کەس زیاتر لە ٢٥ کەسی دیکەش بریندارن.
تائێستا هیچ گروپ و رێکخراوێک بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە.
پاکستان بە هۆی بوونی گروپی تالیبانی پاکستان و کێشەی حکومەت دەگەڵ دانیشوانی بەلووچستانی ئەم وڵاتە و چالاکیی ئەلقاعیدە و ململانێ دەستەڵاتداران بەردەوام تووشی رووداوی چاوەڕواننەکراوی لەم شێوەیە دەبێت.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |