ZNA: هەولێر -ئاو ئاو ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی هەموو ئەندامەکانی جەستە هەیە، بەتایبەتی بۆ تەندروستی جگەر یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر کەمدەکاتەوە.
-قاوە و چای سەوز قاوە ئەگەر بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا نەکرێت ڕێگری لە دروستبوونی وەرەمە پیسەکانی جگەر و نەخۆشیەکانی دیکەی دەکات، چای سەوزیش ماددەی کاتیکینی تێدایە ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری سەر جگەر و هەوکردنەکانی دەکات.
-شەربەتی چەوەندەر شەربەتی چەوەندەر یەکێکە لە بەناوبانگترین شەربەتەکان کە تایبەتەمەندی دژەئۆکسانی هەیە، یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات و ڕێگری لە هەوکردنەکانی دەکات.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |