ZNA: هەولێر -قەیسی یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی باشتربوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-سێو ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی و سکچوون دەکات.
-کیوی بەیەکێک لە میوە باشەکان بۆ کرداری هەرس دادەنرێت چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.
-مۆز ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کردارەکانی ڕیخۆڵە و هەرس ئاسانتردەکات، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و برینی گەدە هەیە.
-هەرمێ سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە و چارەسەری قەبزی دەکات.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |