ZNA- هەولێر
گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند، بۆ جەژنانە و پاداشتی ساڵانەی فەرمانبەرانی حکوومەت ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن کە دەکاتە ٤٥ دۆلار دیاری کراوە.
عەلی بەهادوڕیی جەهرومی دەشڵێت، جەژنانە و پاداشتی ساڵانەی فەرمانبەران و خانەنشینانی وڵاتەکەی ٤٠٪ زیاد کراوە و ٧٠٠ هەزار تمەن زیادە پاداشتیش بە فەرمانبەرانی خێزاندار دەدرێت، هەروەها بۆ هەر منداڵێکی فەرمانبەران ٣٠٠ هەزار تمەن دیاری کراوە.
دیاریکردنی ئەم بڕە پارەیە لە کاتێکدایە کە نوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو سەبەتەی خۆراکی مانگانەی یەک خێزانی ٤ کەسی بە داهاتی مامناوەندی لە تاران ١٦ ملیۆن تمەن بووە و ئێستا گەیوەتە ٢٨ ملیۆن تمەن.
بانکی جیهانییش لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، هەڵاوسانی خۆراک لە ئێران گەیوەتە ٤١٪ و ئەو بڕە پاداشتە نانتوانێت هیچ ئاسانکارییەک بۆ بژێوی فەرمانبەران بکات.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |