هەولێر : ZNA -هێلکە ئەگەر خواردنێک کە هێلکەی تێدایە لە مایکرۆوەیڤدا گەرم بکرێتەوە، لەوانەیە بەکتریای وەک سالمۆنێلا بەخێرای گەشە بکات و ببیتە هۆی ژەهراویبوون. -
پەتاتە لەوانەیە گەرم کردنەوەی پەتاتە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت، چونکە ژینگەی گەرم بۆ پەتاتە دەبێتە هۆی گەشەی جۆرێک لە بەکتریا کە هۆکارە بۆ ژەهراویبوون.
-مریشک پێویستە لەسەر ئاگرێکی ناوەند بە غاز گەرم بکرێتەوە بۆئەوەی بەهێمنی هەموو بەکتریاکان لەناوبچن، ئەگەر لە مایکرۆوەیڤدا بەخێرای گەرم بکرێتەوە ئەو پڕۆتینەی ناوی دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی ژەهراوی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی گەدە. -
برنج بەشێوەیەکی گشتی گەرم کردنەوەی برنج لەوانەیە مەترسیداربێت چونکە دەبێتە هۆی گەشەی بەکتریاکان کە هۆکارن بۆ نەخۆشییەکان، بەڵام ئەگەر ناچاریت نابێت ڕاستەوخۆ دوای دەرکردن لە بەفرگر گەرم بکرێتەوە بەڵکو دەبێت دابنرێت تا وەک پلەی گەرمی ئاسایی ژووری لێدێت و دواتر لەسەر غاز بەهێمنی گەرم بکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |