ZNA- هەولێر دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی میسر و تورکیا، میسر وەک یەکەم هەنگاو دەیەوێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە تورکیا بکرێت.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، حکومەتی میسر کڕینی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی خستووەتە رۆژەڤییەوە و دەیەوێت بیکڕێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: هەتا ئێستا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ میسر گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و کاردانەوەی ئەرێنیشی بەسەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لیبیا کردووە.
هاکان فیدان هەروەها گوتی: لە میسر ژمارەیەکی زۆری وەبەرهێنەری تورک هەن و هەردوولا پێیان باشە ئاستی پێوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانین بەرز بێتەوە.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |