ZNA - هەولێر ئەمڕۆ دووشەممەی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداراندا بۆ سەر ناوەندێکی ئەمنی لە باکووری پاکستان 10 پۆلیس کوژران.
فەرماندەیەکی باڵای پۆلیس ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەیان چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی پۆلیسی چودهوان لە ناوچەی دێرا ئیسماعیل خان و لانیکەم 10 پۆلیس کوژراون.
ئەختەر حەیات گانداپور، بەڕێوەبەری پۆلیسی خەیبەر پختونخوا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن "زیاتر لە 30 تیرۆریستەوە لە سێ قۆڵەوە دەستیپێکردووە و ڕووبەڕووونەوەش هەبووە کە زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە".
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |