ZNA - هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی ره‌شكردنه‌وی قژه‌وه رووخساری تێكچووبوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه فرۆشیاری شاپۆكه ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەست پێ كرد.
راشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئێستا تۆمەتبار (م، ك، ح ناسراو بە ح، س لەدایكبووی 1992) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە .
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |