ZNA- هەولێر
لەیلا موەدەبشوعار، بەرپرسی بەشی شێرپەنجەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، دەڵێت "ساڵانە 150 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە لە وڵات ڕوودەدات" و ڕێژەی 5 ساڵەی تووشبوون بە شێرپەنجە 400 هەزار حاڵەتە.
موەدەب شوعار، گوتی: "شێرپەنجەی مەمک، قۆڵۆن، گەدە، سییەکان و پرۆستات" لە ئێران باوترین جۆری شێرپەنجەن.
بە وتەی ناوبراو: "دەتوانرێت پێش به شێرپەنجەی مەمک و قۆڵۆن بگرێت و زوو دەستنیشان بکرێن. هەر لەبەر ئەم هۆیەش بەرنامەی پشکنینی ئەم دوو شێرپەنجەیە لە نێوەندە تەندروستییەکانی وڵات بە خۆڕایی دەکرێت".
سەبارەت بە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە گوتی: هەبوونی شێرپەنجە فرە فاکتەرییە و شێرپەنجە نەخۆشییەکی تاک فاکتەر نییە. زۆربەی هۆکارەکانی شێرپەنجە هۆکارەکانی ژینگەن و ڕێژەیەکی کەمتریان بەهۆی هۆکاری بۆماوەییەوە ڕوودەدەن.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |