ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری گەڕی 23ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی وولڤس بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی وولڤسی میوان توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە چێڵسی بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا یانەی بلۆزی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 19 گۆڵێکی لەلایەن پالمەر تۆمارکرد، بەڵام دوای تێپەڕینی تەنیا سێ خولەک ماتیۆس کۆنا گۆڵی بەرامبەری یانەکەی تۆمارکرد،
ئەکسل دیساسی گۆڵێکی بەهەڵە لە خۆیان، وولڤسی کردە خاوەن دوو گۆڵ و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، جارێکی تر کۆنا لە خولەکی 63دا گۆڵی وولڤسی تۆمارکردەوە، دوای هێرشی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری ئەوەبوو ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ وولڤس هەژمارکرد و کۆنا توانی گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد،
لە خولەکی 86 تیاگۆ سیلڤا گۆڵێکی بۆ یانەی چێڵسی تۆمارکرد، بەڵام ئەو گۆڵە نەبووە فریادڕەسی شین پۆشەکان و یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، یانەی وولڤس پلەی دەیەمی ڕیزبەندی لە چێڵسی وەرگرت بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ، چێڵسیش بە خاڵێک کەمتر لە پلەی 11 دایە.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |