پ
ZNA- هەولێر
پۆڵەندا دەڵێت، هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە ڕژێمی ئێران لە عێراق و سوریا، لە ئەنجامی "یاریکردن بە ئاگر" لەلایەن هێزە بە وەکالەتەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە بووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ڕادێک سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کاتێک گەیشتە شوێنی کۆبوونەوە دەگەڵ هاوتاکانی لە یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "لایەنگرانی ئێران چەند مانگ و ساڵێکە یاری بە ئاگر دەکەن، ئێستاش ئەوان به هەمان ئاگر دەسووتێن".
لە بەرەبەیانی شەممەوە بەکاتی نێوخۆیی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوەند و بنکەی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا و عێراق ئەنجامدا.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |