ZNA - هەولێر وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەموو ئامادەییەکمان نیشانداوە کە چۆن کاتی زیاتر بەو قوتابخانانە بدەین کە درەنگ دەستیان بە خوێندن کردووە.
ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەكۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری قوتابیانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین گوتی: تاوتوێی داواكارییەكانی نوێنەری قوتابیان کراوە، هەروەها کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن گرفتێکی گەورە بۆ ئەوان دروست دەکات.
گوتیشی: ئێمە هەموو ئامادەییەکمان نیشانداوە کە چۆن کاتی زیاتر بەو قوتابخانانە بدەین کە درەنگ دەستیان بە خوێندن کردووە، دەشڵێت: هەرچیمان پێبکرێت بۆ خزمەتکردنی ئەو قوتابیانەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین درێغی ناکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دەستپێشخەریەکمان بۆ هەموو قوتابیانی کوردستان هەیە، کە لە ئەنجومەنی وەزارەت بڕیارێک بۆ بەرژەوەندی قوتابیان بدەین بەڵام بڕیارەکە بۆ ئەوکاتە ئەهێڵمەوە تاوەکو گفتوگۆی لەسەر ئەکەین.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |